• جۆر:
  • چەشن:
  • ماوە:
  • هەڵسەنگاندنەکان:

چی دەزانیت دەربارەی فۆر ئەنیمی؟

فۆر ئەنیمی بناسە

كەناڵى فۆر ئەنیمى، تاكە كەناڵى كوردى لەناو هەمو كوردستان كە تایبەتە بە ئەنیمى دۆبلاژكراو.

كەناڵێكى تایبەتە بە ئەنیمێی دۆبلاژكراو كە پەخشى بەرنامەكانى لەسەر ڕسیڤەری یونایتد میكس میدیا دەكات کە لە گشت شارەكانى كوردستان بەردەستە.

كەناڵى فۆر ئەنیمێ هەستا بەم نوێگەریە لەپێناو دەرچوون لەو ریتمە وەرسكەرەى كە لە میدیاكاندا بەدى دەكرێت و دەرگایەكى واڵاكرد بۆ هەمو چین و توێژەكان تا بەشداربن لەم جیهانە ناوازەیەى ئەنیمێ. ئەنیمێ بۆ هەموو چین و توێژێكەو لە تەمەنى ٦ ساڵانەوە تا ٦٠ سال. جیهانى ئەنیمێ تاكە جیهانە كە مناڵێك و باوكێكى تەمەن ٦٥ ساڵ بەبێ شەرم بتوانن بینەرى بن و هەردولا وانەى خۆیانى لێوەربگرن.

كەناڵى فۆر ئەنیمێ لەلایەن ستافێكى گەنج و هەوادارى ئەنیمێەوە بەڕێوەدەبرێت كە لەساڵى ١٩٩٩ بۆیەكەمجار بە بینینى زنجیرە ئەنیمى دراگۆن بۆڵ زێد شەیداى جیهانى ئەنیمێ بوین، بۆیە سەرەتاى ئاشنابونمان بە جیهانى ئەنیمێ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى ١٩٩٩ و دواتر زنجیرە ئەنیمێی وەنپیس و ناروتۆ و تا ئەمڕۆ بەبێ دابران.

سەرەتا خولیایەك بوو، دواتر بووبە ئاواتێك، پاشان پرۆژەیەك و بەدى هات. هەمو ئەمانەش بەئەرك و ماندوبوونى كۆمەڵێك گەنج. ئەوەى كە پشتیوانى كەناڵى فۆر ئەنیمێیە، تەنها كۆمپانیاى دەنگى “سیما ستۆدیۆ”یـە كە لەئێستادا یەكێكە لە باشترین كۆمپانیاكانى بوارى دۆبلاژ و ئەركى دۆبلاژكردنى گشت بەرهەمەكانى كەناڵى فۆر ئەنیمێی گرتۆتە ئەستۆ.

ئامانجى كەناڵى فۆر ئەنیمێ نیشاندان كەلتورێكى جیاوازو بەسودو لایەنە جوانەكەى ئەم جیهانە پڕ پەندو وانەو ئامۆژگاریەیە بە گشت تاكێكى كۆمەڵگاى ئەم وڵاتەو نیشاندانى كلتورێكى جیاوازترو بەسودتر لە كەلتورەكانى دیكەو بینەر بەرەو جیهانێكى بەسودو پڕوانەو فێركارى بەرین، وە دوور لە بەرهەمى بێكەڵك و هەروەها كەلێنەكان پڕ بكەینەوە بەم جیهانە سەرسامكەرە ناوازەیە.

گروپى كەناڵەكانى فۆر بریاریدا وێبسایتێك بەبەرزترین كوالیتى سەردەم و بە ئاسانترین رێگە دابمەزرێنێت لەپێناو ئاسانكارى بۆ هەموە بینەران و هەوادارانى كەناڵەكەمان و هەم بۆ ئەوانەى كە بینەرى كەناڵەكەمانن لەرێگەى تى ڤى ـەوەو، هەم بۆ ئەوانەشى كە بەهۆكارێك ناتوانن بینەرى كەناڵەكەمان بن لەرێگەى تى ڤى ـەوە، هەروەها بۆ ئەو هەوادارانەى جیهانى ئەنیمیش كە دەیانەوێت دوبارە سەیرى بەرهەمەكان بكەنەوە.

ماڵپەرى فۆرگروپ – فۆر ئەنیمێ هەوڵدەدات زۆرترین زنجیرە ئەنیمیەكان بە دۆبلاژى كوردى دابین بكات بۆ بینەرانى و هەوڵدەدات ویستگەیەك بێت بۆ كۆبونەوەى هەمو هەوادارانى ئەنیمى.
بەشداربەو، چێژ وەرگرە لە نوێترین و بەهێزترین و جوانترین زنجیرە ئەنیمیەكان بەبەرزترین كوالیتى و جوانترین دۆبلاژى كوردى، ماڵپەرى فۆرگروپ – فۆر ئەنیمێ ماڵى هەموو هەوادارانى جیهانى ئەنیمێ.

لەبیرى مەكە.. فۆر ئەنیمی تاكە كەناڵ و یەكەم كەناڵى كوردى تایبەت بە ئەنیمییە
Scroll to top